AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٣ ١٥:٠٧

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند:

دەستگیر کرانی 10 تیرۆریستی تەکفیری- زایۆنیستی داعش لە باشوور و رۆژاوای ئێران

دەستگیر کرانی 10 تیرۆریستی تەکفیری- زایۆنیستی داعش لە باشوور و رۆژاوای ئێران

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند: سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان توانییان گورزی کوشندە لە 10 تیرۆریستی تەکفیری - زایۆنیستی داعش بدەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند کە 10 تیرۆریستی تەکفیری- زایۆنیستی داعشیان دەستبەسەر کردووە کە ویستوویانە لە ناو کۆڕی تازیەبارانی ئیمام حسێن کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا دە تیرۆریستی تەکفیری زایۆنیستی داعش لە باشوور و رۆژاوای ئێران دەستگیر کراون کە بە ئامانجی کردەوەی تیرۆریستی لە ناو کۆڕی ماتەمینی و تازیەباریی ئیمام حسێن هاتبوونە ناو وڵات.

ئاماژەش دراوە کە ڕژێمی جەنایتکاری زایۆنی کە دوای شکست هێنانی گەورەی حەوتەی رابردووی لە تەقاندنەوەی ناوەندێکی بەرگری و سەربازی گەورەی ئێران کە تیرۆریستانی کۆمەڵەی بۆ ئەنجام دانی راسپاردبوو، ئەمجارە هەوڵی دا لە رێگای تیرۆریستانی داعشیەوە کۆرێکی تازیەباری ئیمام حسێن بکاتە ئامانج کە پیلانیان پووچەڵ کرایەوە.

وەزارەتی ئیتلاعات رایگەیاندووە کە ئەم تیرۆریستانە لە تورکیا و عێراقەوە هاتبوونە رۆژاوا و باشووری وڵات و جیهازات و چەک و چۆڵی تەقینەوەییان دەستی بەسەردا گیراوە.

دوو سەربازی بێ ناونیشانی ئبمام زەمان لەم شەڕەدا بریندار بوونە.

News ID 43048

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha